كوردستان24 دیمەنی مه‌زارگه‌ی نه‌بی یونس لە موسڵ دەگوازێتەوە

تیمی كوردستان24 وەك یەكەم كەناڵ دەچێتە ناو مەزارگەی نەبی یونس

- ھەولێر

كوردستان24 دیمەنی ناو مه‌زارگه‌ی نه‌بی یونس لە موسڵ بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە، پاش ئەوەی لە لایەن ھیزەكانی عێراق كۆنترۆڵكرا.

 داعش لە ساڵی 2014 مه‌زارگه‌ی نه‌بی یونس لە موسڵ تەقاندەوە و زیانێكی زۆری پێگەیاند.

كوردستان24 وەك یەكەم كەناڵ دەچێتە ناو مەزارگەی نەبی یونس لە بەری چەپی موسڵ و ئەو دیمەنانە دەگوازێتەوە، كە داعش ھەر جورە بڵاوكردنەوەی دیمەنەكانی ئەو شوێنە گەشتیارییەی ئاینی قەدەغەی كردبوو، پاش ئەوەی وێنەی تەقاندنەوەی بڵاو كردبووەوە.