بارزانی بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت
بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆسی سویسڕا دەكات
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مەسعود بارزانی به‌سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وت و بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆسی سویسڕا دەكات.
كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە رۆژانی 17 تا 20 ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و بارزانی بەشداری لە پانێلێكی تایبەت بە عێراق و سوریا دەكات و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی ئەنجام دەدات.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، لەم سەردانەدا یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن، كە بە پێی خشتەی كاری كۆڕبەندی ئابووریی جیھان، رۆژی 20 ئەم مانگە بەشداری لە پانێلی تایبەت بە عێراق و سوریا دەكات.
تیمی كوردستان24 بەشدارە لە كۆڕبەندی ئابووریی جیھان و بە بەردەوامی روماڵی كۆڕبەندەكە و پانێل و بابەتەكانی دەكات.
JS
