کۆربەندی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلژیکا بەڕێوەچوو

چەندین سمینار لە بارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وەبەرهێنان لە كەرتەكانی کشتوکاڵ و پیشەسازی پێشکەش کران

K24 - ھەولێر

کۆربەندی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلژیکا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە بەشداری زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەلژیکی بەرێوە چوو.

ئامانجی ئەو كۆڕبەندە پتەوکردن پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی بێنالۆکس و ھەروەھا پێدانی بەرچاوڕوونییە بە بازرگانان و کۆمپانیاکانی فلاندەرز بۆ ئەوەی بەشێك سەرمایە و پڕۆژەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی علی سندی وەزیری پلاندانان و ئەندامەتی چەند بەرێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و هەروەها نوێنەری ژووری بازرگانی کوردستان پێكھاتبوو.

لە کۆربەندەکە چەندین سمینار لە بارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وەبەرهێنان لە كەرتەكانی کشتوکاڵ و پیشەسازی پێشکەش کران، كە رۆژی سێشەممە 17 كانوونی دووەم رێكخرا.

ھەر لەم چوارچێوەدا زەمینە بۆ سەردانی 100 کۆمپانیای هەرێمی فلاندەرز بۆ هەرێمی کوردستان خۆش دەكرێت.

ئەو کۆربەندە  لەسەر داوای هەرێمی فلاندەرز و بە هەماهەنگی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و ژووری بازرگانی هەرێمی فلاندەرزی بەلژیکا بەڕێوەچوو، كە شاندەكەی ھەرێم لەسەر بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەرس سەردانی بەلژیكا كردووە.