ئه‌مڕۆ بۆ بارزانی رۆژێكی پڕ دیداری سیاسییه
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێك گفتوگۆده‌كات
K24 هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جیهان كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی بارزانی له داڤۆس له‌گه‌ڵ مارك رۆته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ده‌بێت و هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و پرسی شه‌ڕی داعش و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دكتۆر ئیلهام عه‌لییڤ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان دیدار و چاوپێكه‌وتنیان هه‌بێت و له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی داڤۆس، پێكه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئازه‌ربایجان گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ بۆ بارزانی رۆژێكی پڕ دیداری سیاسییه له په‌راوێزی لوتكه ئابوورییه‌كه‌ی داڤۆس و یه‌كێكی دیكه له به‌رپرسی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌يمه‌ن سه‌فه‌دى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردنه.
بڕیاره له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شه‌ری داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن بخه‌نه به‌رباس و گفتوگۆ.
كۆڕبه‌نده‌كه رۆژی 17/1/2017 له داڤۆس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و تا رۆژی 20 ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش لە رێزی ئەو كەسانەدایە كە بەشداری لە باسە جیاوازەكانی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.
بارزانی لە پانێلی تایبەت بە عێراق و سوریا بەشداری دەكات كە لە رۆژی 20 ئەم مانگە رێك دەخرێت و ھەر یەك لە ستیڤان دی میستو‌را نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ سوریا، محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆك وەزرانی توركیا، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال Crescent Petroleum و مینا ئورێبی لە رۆژنامەی "شرق الاوسط" بەشداری تێیدا دەكەن.
ھەرورھا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی كۆڕبه‌نده‌كه ئاماژە بە ژیانی سیاسی و رابردووی بارزانی كراوه، لەگەڵ ئەو بەرپرسایەتییەی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق لە ماوەكانی رابردوو و ئێستا ھەی بووه و هه‌یه‌تی، لەوانە ئەو رۆڵەی لە دامەزراندی بەرەی كوردستانی بۆ سەركرایەتی كردنی گەلی كورد لە راپەرینی دژی رژێمی بەعس و بەشداریكردن لە ئەنجومەنی حوكم لە ساڵی 2004 و بە فەرمی ناساندنی ھەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراق و پەرەپێدانی دیموكراسی و دامەزراندنی دامەزراوەكان لە ھەرێمی كوردستان ھەبووە.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، لەم سەردانەدا یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن.