سێرینا ویلیامز له ئوسترالیای كراوه ته‌نیا یه‌ك خه‌ونی هه‌یه
له پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامززی ئه‌مریكی هاوشانی ڤینۆسی خوشكی گه‌یشتنه بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه په‌ڕینه‌وه.
سیرینا ویلیامزی خانمه تێنسزانی ئه‌مریكا پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی له لێدوانێكدا بۆ ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا چاوی له گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشه‌نگی جیهان، ده‌شڵێت: هیوادارم له قۆناخه‌كانی داهاتوو رووبه‌ڕووی ڤینۆسی خوشكم نه‌بمه‌وه.
سیرینا ویلیامزی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌بانی رووبه‌ڕووی خانمه تێنسزانی چیكی (لووسی ساڤارۆڤا) ده‌بێته‌وه كه له پۆلێنی 61ـه‌مینی جیهانییه.
