ناپۆلی بۆ بردنه‌وه‌ی له ریال مه‌درید ئه‌م رێگایه به‌كار ده‌هێنێت
هه‌مان پلانی مۆرینهۆ به‌كار ده‌هێنن
یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی بۆ بردنه‌وه له ریال مه‌درید هانای بۆ ماڕادۆنا بردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18 كانوونی دووه‌می 2017، سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا (لارۆنتس) به فه‌رمی داوای له دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنای ئه‌فسانه‌ی پێشووی تانگۆ كردووه رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ له یاریی نێوان ناپۆلی و ریال مه‌درید ئاماده بێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ناپۆلی بانگهێشتی ماڕادۆنای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ده‌روونی یاریزانه‌كان باش بكات، به‌وپێیه‌ی ماڕادۆنا یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره دهروهشاوهكانی مێژووی ناپۆلی و پێشتر نازناوی خولی ئیتاڵیای بۆ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئاماده‌بوونی ماڕادۆنای به ئه‌لێكس فێرگسۆن به‌راورد كردووه، به‌وپێیه‌ی پێشتر رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه فێرگسۆن له‌سه‌ر داخوازی مۆرینهۆ رۆژانه له مه‌شقه‌كانی یاریزانانی مانچێسته‌ر ئاماده ده‌بێت و له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له نێو یاریگه ده‌بینرێت، ئه‌م رێگایه‌ش زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باشی شه‌یتانه سووره‌كانی له‌م دواییه لێكه‌وتۆته‌وه.