ساڵى رابردوو ئێران 90 هاووڵاتى كوردى لهسێدارهداوه
بە پێی راپۆرتەكە ژمارەی زیندانیانی سیاسی كورد لە گرتووخانەكانی ئێراندا زۆرن
K24 – ههولێر:
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران لە ژنێف راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلكاریيەكانی مافی مرۆڤ بڵاوكردەوە.
بە پێی راپۆرتەكە ژمارەی زیندانیانی سیاسی كورد لە گرتووخانەكانی ئێراندا زۆرن و زیاتر لە نەوەد كورد ساڵی رابردوو لە سێدارە دراون.
راپۆرتەكە جگە لەمە باس لە قوربانیانی مین و ژمارەی ئەو كۆڵبەرانەش دەكات، كە بە تەقەی راستەخۆ كوژراون.