بارزانی و مۆگرینی شه‌ڕی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
دیداره‌كانی بارزانی له داڤۆس به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فیدیریكا مۆگرینی به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و بارودۆخی ناوچه‌كه پاش جه‌نگ و نه‌مانی داعش و پێویستی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان، له داڤۆس گفتوگۆیانكرد.
له په‌راویزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی بارزانی به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه سبه‌ینێ له كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی داڤۆس ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و ئایینده‌ی سووریا به‌شداری یه‌كێك له پانێڵه‌كان ده‌كات، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ووڵاتان و گه‌وره به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان ئه‌نجامداوه.
سێیه‌مین جاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه‌یه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی جیهان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و لوتكه جیهانییه‌وه بانگێشت ده‌كرێت.
.jpg)