پشكنينى دى ئێن ئه‌ى ده‌ريده‌خات ميسر ته‌نيا %17ى خه‌ڵكه‌كه‌ى عه‌ره‌به
ناشيۆناڵ جيوگرافيك له 2005ه‌وه پڕۆژه‌ى جينۆگرافيكى ده‌ستپێكردووه و له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ناشيۆناڵ جيوگرافيك له 2005ه‌وه پڕۆژه‌ى جينۆگرافيكى ده‌ستپێكردووه و له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه كردووه.
پرۆژه زانستييهكه پۆلينى مرۆڤ ده‌كات و وه‌ڵامى زۆرێك له‌و پرسيارانه ده‌داته‌وه، كه په‌يوه‌ست به چۆنێتى نيشته‌جێبوون خه‌ڵك له ناوچه جياجياكانى جيهاندا زۆر راستى نوێى له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى نه‌ته‌وه‌كان ئاشكرا كردووه.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه و پشكنينى ترشى ناووكى (دى ئێن ئه‌ى) له باره‌ى ژماره‌يه‌ك وڵاتى عهرهبييهوه ئه‌نجامى سه‌رنجڕاكێشى داوه به ده‌سته‌وه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، پێكهاته‌ى جينى ميسرييه ره‌سه‌نه‌كان له سه‌دا 4ى جوله‌كه پهڕاگهندهبووهكانى جيهانيش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى جينى ميسرييه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا به‌م جۆره‌يه، %68ى له باكوورى ئه‌فريقاوه هاتووه و %17ى عه‌ره‌به و %4ى جوله‌كه پهڕاگهندهبووهكانه و %3ى له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقيا و ئاسياى بچووك و باشوورى ئهوروپاوهيه.
هاووڵاتيانى كوه‌يت پێكهاته‌ى جينيان له %84ى عه‌ره‌به و %7ى له ئاسياى بچووك و %4ى له ئه‌فريقيا و له %3ى له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقاوه هاتووه.
پێكهاته‌ى جينى هاووڵاتيانى لوبنان زۆرتر هه‌مه‌ڕه‌نگه و چوار ره‌چه‌ڵه‌كى عه‌ره‌بى له خۆ گرتووه.
پێكهاته جينييهكان به‌م جۆره‌يه، %44ى عه‌ره‌ب، %14ى جوله‌كه، %11ى باكوورى ئه‌فريقيا، %10ى له ئاسياى بچووك و %5ى له باشوورى ئه‌وروپاوه و %2ى له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقاوه هاتوون.