ڤینۆس و كێربه‌ر بۆ قۆناخی داهاتووی ئوسترالیای كراوه په‌ڕینه‌وه
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی خانمان، ئانجیلیك كێربه‌ری خانمه تێنسزانی ئه‌ڵمانیا هاوشان له‌گه‌ڵ ڤینۆس ویلیامز بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕینه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20 كانوونی دووه‌می 2017، له قۆناخی سێیه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه، ئانجیلیك كێربه‌ری خاوه‌نی پۆلێنی یه‌كه‌می جیهانی به 2 سێتی بێ‌وڵام له كارۆلینا بلیسكۆڤای چیكی برده‌وه، ئه‌نجامی سێیته‌كانیش (6 ـ 0) و (6 ـ 4) بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ڤینۆس ویلیامزی تێنسزانی ئه‌مریكا به كه‌مترین ماندووبوون و به 2 سێتی بێبه‌رامبه‌ر له (یه‌نگ دوان)ـی خانمه تێنسزانی چینی برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (1 ـ 6) و (0 ـ 6) بوون.
پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 106ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 222 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.
