‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌ خانمه‌ رووسه‌كان ده‌دره‌وشێنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دوو خانمی دیكه‌ی رووسیا بلیتی قۆناخی چواره‌میان بڕی

لە بەردەوامی یارییه‌كانی پاڵەوانییەتیی تێنسی ئوستورالیای کراوە و لەسەر ئاستی خانمان، پاڤلیوچینکۆڤا و كۆزنتسۆڤای رووسی گه‌یشتنه‌ قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20 كانوونی دووه‌می 2017، سڤیتلۆنای ئۆکراینی و پۆلینکراوی یازدەھەم لە قۆناخی سێیەم رووبەرووی پاڤلیۆچینکۆڤای رووسی بووە و بە ئەنجامی سێتێک بەرامبەر دوو سێت تووشی دۆران بو،  ئەنجامی سێتەکانیش (5 ـ7)، (6 ـ 4) و (5 ـ 7) بوون.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تییدا، یلیا یانكۆڤیچی خانمه‌ تێنسزانی سڕبی به‌رامبه‌ر كۆزنتسۆڤای رووسی تووشی شكست بوو.

بەم هۆیه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو خانمە تێنسزانی رووسی بلیتی قۆناخی چوارەمی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌یان مسۆگەر کرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ دوێنێ دوو خانمه‌ تێنسزانی دیكه‌ی رووسی به‌ ناوه‌كانی (ماكرۆڤا) و (ڤیسنینا) بۆ هه‌مان قۆناخ په‌ڕینه‌وه‌.

پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 106ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ 222 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته‌، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.

كۆزنتسۆڤای خانمه‌ تێنسزانی رووسیا
كۆزنتسۆڤای خانمه‌ تێنسزانی رووسیا