ھێزەكانی سوریای دیموكرات ھێرشێكی داعش تێكدەشكێنن

48 چەكداری داعش لەم ھێرشەدا كوژراون

K24 - ھەولێر

پاش دوو رۆژ شەڕ و پێكدادان، ھێزەكانی سوریای دیموكرات ھێرشێكی داعش تێكدەشكێنن، كە دوێنێ پێنجشەممە ھێرشیان كردبووە سەر گوندی سوەدییە لە رۆژئاوای كوردستان.

بە پێی ئاژانسی فورات نیوز، بەرپرسانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند ئەمڕۆ ھەینی ھێرشی چەكدارانی داعش تێكشكێندرا، پاش ئەوەی دوو رۆژ شەڕ و پێكدادان نێوانیان روویدا.

ھەروەھا باسیان لە كوژرانی 48 چەكداری داعش كرد، كە تەرمی 12 كەسیان كەتووەتە دەست شەڕڤانانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەو ھێرشەی داعش ھاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆل كردنی شاری رەققەی پایتەختی دیفاكتۆی داعش لە لایەن ھێزەكانی سوریای دیموكرات بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.

JS