ئاندی مارای هه‌نگاوێكی دیكه‌ی له ئوسترالیای كراوه بڕی
ڤاڤرینگا و ویلفرێد تسۆنگا سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی پیاوان، ئاندی مارای دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و هاوشان له‌گه‌ڵ ڤاڤرینگا و تسۆنگا خۆیان گەیاندە قۆناخی سێیەم.
ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی بە ئاسانی بە 3 سێتی بێبەرامبەر لە سام كوێری تێنسزانی ئه‌مریكی بردەوە، ئەنجامی سێتەکان (6 ـ 4)، (6 ـ 2) و (6 ـ 4)ه بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تییدا، ستان ڤاڤرینگای تێنسزانی سویسرا به ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له ڤیكتۆر ترۆیشكی سڕبی برده‌وه، له لای خۆشییه‌وه، جۆ ویلفرید تسۆنگای فره‌نسی به هه‌مان جاك سوكی تێنسزانی ئه‌مریكی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دوورخسته‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مارای کە پێشتر 5 جار پلەی دووەمی لە مێلبۆرن بەدەستهێناوە هاوشان له‌گه‌ڵ تسۆنگا و ڤاڤرینگا گه‌یشتنه قۆناخی داهاتووی ئوسترالیای كراوه.
پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 106ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 222 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.
