بارزانى: پشتيوانى داواكارى گه‌لى كورد له سووريا ده‌كه‌ين
پشتيوانى له‌و بژاره ده‌كه‌م كه گه‌لى كورد له سووريا پشتيوانى لێده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌وێت.
K24 – داڤۆس:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، پشتيوانى له‌و بژاره ده‌كه‌م كه گه‌لى كورد له سووريا پشتيوانى لێده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌وێت.
له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلى تايبه‌تى داڤۆس سه‌باره‌ت به عێراق و سووريا و شه‌ڕى داعش، سه‌رۆك بارزانى روونيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان خوازياره به زوويى كێشه‌ى سووريا چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
پرسيار: ئێوه پێت وايه هه‌رێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى له ناو سووريا دابمه‌زرێت، پێتان وايه ئه‌وه چاره‌سه‌رێكى كارا ده‌بێت..
بارزانى: من پاڵپشتى له‌وه ده‌كه‌م كه گه‌لى كورد له سووريا پشتيوانى لێده‌كه‌ن له رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لايه‌نه‌كانى ديكه له‌سه‌رى كۆكبن و به ناوى خۆمه‌وه قسه ناكه‌م، ئه‌وه خواستى خه‌ڵكى ئه‌وێيه و هه‌روه‌ها ئێمه له هه‌مان كاتدا زياتر له 300 هه‌زار ئاواره‌ى سووريامان په‌ناداوه و خوازيارين زووتر ئاشته‌وايى بێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
بۆ بينى په‌خشى راسته‌وخۆى پانێله‌كه سه‌ردانى چه‌ناڵى كوردستان24 له يوتيوب بكه.