"دوژمنێكی ریال مه‌درید ئاشكرا بوو"
داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له جامی شای ئیسپانیا دانیلۆی به‌رازیلی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، هانده‌ران داوای ده‌ركردنی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شایانه پێشنیارێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی داده‌نێن.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركادا هاتووه، زۆرینه‌ی هانده‌ران داوای ده‌ركردنی دانیلۆی به‌رازیلی ده‌كه‌ن و به یاریزانێكی بێسوودی ده‌زانن، به‌شێكیشیان ئه‌و یاریزانه به‌هه‌ڕه‌شه و زیان بۆ سه‌ر ریال مه‌درید ده‌زانن.
دانیللۆ كه له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێڤییا گۆڵێكی سه‌یری له‌خۆیان تۆمار كرد، له یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش ئاستی خراپ بووه، به‌مهۆیه‌وه داوا له زێدان ده‌كرێت چیتر یاری به‌م یاریزانه نه‌كات، له شوێنی ئه‌و یاری به ناچۆ فێرناندێز بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 3 یاری رابردوو، تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه، بۆیه‌كه‌مجاره یانه‌ی شایانه له‌سه‌رده‌ستی زێدان تووشی دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك له جامی شای ئیسپانیا و لالیگا ده‌بن.