مه‌سرور بارزانی: چاومان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان كوردستان و ئه‌مریكایه
پیرۆزبایی له سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا پیرۆزبایی له دۆناڵد ترامپ، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و داوای پته‌وتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كات.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی، نووسیوویه‌تی: "پیرۆزبایی خۆم له سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌م، ئێمه چاومان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه".
ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ، وه‌كو 45ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد و له‌مڕۆوه ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.