له جامی ئه‌فریكا هه‌ڵگرێ نازناوه‌كه له لێواری ده‌ركردن نزیك بۆته‌وه
كۆتدیڤوار به زه‌حمه‌ت خاڵێكی له كۆماری كۆنگۆ وه‌رگرت
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا 2017، هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤواری هه‌ڵگری نازناوی پێش،وو دووه‌مین یاری له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌یه‌كسانبوون ته‌واو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20 كانوونی دووه‌می 2017، له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار و كۆماری كۆنگۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 10 كۆماری كۆنگۆ له رێگه‌ی (نیكسنیس كیبانۆ) به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر ویلفرێد بۆنی كه یانه‌ی ستۆك سیتی ئینگلیزی یاری ده‌كات له خوله‌كی 26 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆتدیڤوار یه‌كسان كرده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خوله‌ك، جۆنیۆر جارێكه دیگه‌ی كۆنگۆی پێشخسته‌وه و گۆڵی دووه‌می بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م كۆتدیڤوار له هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، كاتێك (سێری دای) له خوله‌كی 67 گۆڵی كرد، به‌ڵام له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه شكستی هێنا و به تاكه خاڵێك یاریگه‌ی جێهێشت.
یانه‌ی كۆتدیڤوار له 2015 بۆ یه‌كه‌مجار توانی نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا به سه‌ركرایه‌تی یه‌حیا تۆڕی و دیدیه درۆگبا بباته‌وه، داهاتووی كۆتدیڤوار په‌یوه‌سته به یاری داهاتووی له به‌رامبه‌ر مه‌غریب ته‌نیا بردنه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخی داهاتوو.