به وێنه... جیرارد گه‌ڕایه‌وه لیڤه‌رپوول
ئه‌ركێكی نوێی پێبه‌خشرا
ستیڤن جیرارد كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا ته‌واو بوو، جانتایه‌كه‌ی پێچایه‌وه و به‌ره‌و ماڵه كۆنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ستیڤن جیراردیان بۆ ستافی راهێنانی ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، گه‌ڕانه‌وه‌ی سیتیڤن جیرارد هه‌نگاوێكه بۆ نزیكبوونه‌وه له ستافه‌كه‌ی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول.
ستیڤن جیراردی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، 506 یاری له پرێمه‌رلیگ كرد، 120 گۆڵی كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی ئه‌مریكاش له 36 یاری، 5 گۆڵی كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش له نێوان 2000 تا 2014 له 114 یاری 21 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی 3 شێره‌كه تۆمار كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)