ئه‌مڕۆ له پرێمه‌رلیگ یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌یه
لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی و تۆتێنهام یارییان هه‌یه
له گه‌ڕی بیست و دووه‌می پرێمه‌رلیگ چه‌ندان یاری لوتكه و ئاگرین به‌ڕێوه‌یه، دیارترینیان رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و تۆتێنهامه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 كانوونی دووه‌می 2017، له خولی نایابی ئینگلیزی، له كاتژمێر 15:30 خوله‌ك لیڤه‌رپوول و سوانزی سیتی به‌یه‌ك بگه‌ن، تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلۆپ له یاریی چوون به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.
له یارییه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگدا، له كاتژمێر 18:00 مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ستۆك سیتی، یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه له قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هاتبوو.
له یارییه‌كی دیكه‌ی لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی (ئیتیحاد) میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی ده‌كات، ئه‌م یارییه له كاتژمێر 20:30ـی شه‌و ده‌كرێت.
یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ:
میدلزبرۆ ـ وێستهام 18:00
كریستال پاڵاس ـ ئیڤه‌رتۆن 18:00
وێست برۆمیچ ئالبیۆن ـ سه‌نده‌رلاند 18:00
بۆرنموس ـ واتفۆرد 18:00
پێش یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، یانه‌ی چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگی گرتووه، تۆتێنهام و لیڤه‌رپوول به 45 خاڵ له خانه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن، ئارسێناڵ به 44 خاڵ و مانچێسته‌ر سیتی 42 خاڵ و مانچێسته‌ر یونایتد 40 له پله‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌م ده‌بینرێن.