ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا بلیتی قۆناخی چواره‌می بڕی

له‌ ئوسترالیای كراوه‌ شكستی به‌ هاونیشتیمانه‌كه‌ی خۆی هێنا

له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌، لەسەر ئاستی خانمان سێرینا ویلیامزی خانمە تێنسزانی ئەمریکی لە نیکۆل گیبسی ھاونیشتیمانی بردەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 21 كانوونی دووه‌می 2017، له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌، سیرینا ویلیامزی پۆلینکراوی دووەم توانی بە ئاسانی و بە ئەنجامی (6 ـ 1) سێتی یه‌كه‌م بباتەوە، پاشان سیتی دووەمیش سێرینا زەحمەتیەکی زۆری نەبینی و ئەم سێتەشی بە ئەنجامی (6 ـ 3) لە ھاونیشتیمانیەکەی بردەوە.

بەم سەرکەوتنە سێرینا ویلیامز بۆ قۆناخی چوارەمی پاڵه‌وانییه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ سەرکەوت و نیکول گیبسیش ماڵئاوایی کرد.