ئه‌مڕۆ میلان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه
رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلی ده‌بێته‌وه
له یاریگای سانسیرۆ، ئه‌یسی میلان له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تدایه كاتێك له‌گه‌ری بیست و یكه‌یمینی سێریا ئه‌ی میوانادری ناپۆلی ده‌كات، ئه‌یسی میلان له‌دواین حه‌فت گه‌ری رابردووی تووشی سێ یه‌كسان بوو‌و شكستێك بووه، ئه‌مه‌ش داكشانی ئاستی میلان ده‌خاته روو.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 كانوونی دووه‌می 2017، له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك، میلان میوانداریی ناپۆلی بكات، بۆ ئه‌م یاریه‌ش مۆنتێلای راهینه‌ری یانه‌كه به‌ر له‌یاره‌ییه‌كه رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌یان زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وی قه‌ره‌بووی شكستتی یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر ناپۆلی بكه‌نه‌وه، كاتێك له یاری رابردوو به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان تووشی شكست بوون. ناپۆلی پێچه‌وانی میلان هه‌فته دوای هه‌فته جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ل یانه‌كانی پێشه‌نگ كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ئێستاشدا ته‌نیا 4 خال له یۆڤینتۆسی پێشه‌نگ و 3 خالیش له رۆمای دووه‌مه‌وه دووره.
ماوریسیۆ ساری راهینه‌ری ناپۆلی، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ترس و دڵه‌راوكێی خۆی نه‌شارده‌وه، به‌ۆهۆیه‌ی به‌شێك له یاریزانه‌كانی به‌هۆی پیكانه‌وه ناتوانن به‌شداری له‌م یاریه بكه‌ن، بۆیه ساری رایگه‌یاند كه ئه‌وان ناچارن پشت به‌چه‌ند یاریزانێكی لاو ببه‌ستن بۆ پركردنه‌وه‌ی شوینی ئه‌وانی دیكه.
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ناپۆلی دروست كردووه یاری نه‌كردنی رائول ئالبیۆلی یاریزانی دڵی به‌رگریه كه به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری یارییه‌كه ناكات، جگه له‌میش هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان لۆرینزۆ و تۆنێلی به‌رگریكار ئه‌مانیش پێكانیان هه‌یه، به‌ڵام به‌شداری راهینه‌كانایان كردووه، بۆیه گومان ده‌كرێت ئه‌م دوو یاریزنه‌ش بتوانن یاری بكه‌ن.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به37 خاڵه‌وه پینجه‌می خشته‌ی گرتووه و ناپۆلیش به 41 خاڵ له سێیه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی ده‌بیندرێت.