خهڵكی مووسڵ بازاڕ و كۆگاكانیان بۆ بازرگانی ئاماده دهكهنهوه
ھاووڵاتیانی مووسڵ دەست بەكار و كاسبی دەكەنەوە
K24 - مووسڵ
دوكاندارو كاسبكارانی مووسڵ پاشماوەكانی شەڕ رادەماڵن و جارێكی دیكە دەرگای دوكانەكانیان بەڕووی خەڵكدا دەكەنەوە، كاسبكارانی ئەو شارە دەڵێن داعش كاروكاسبی لەشارەكەمان نەھێشتبوو لەھەمانكاتیشدا سزای ئەو كەسانەی دەدا كەسەرپێچی یاساكانی ئەوانی دەكرد.
سەعد جەبر ھاووڵاتیەكی دانیشتووی گەڕەكە رزگاركراوەكانی مووسڵە مووسڵ بە كوردستان24 گوت: "كاتێك داعش لێرەبوو كاروكاسبیمان زۆر لاواز بوو، لەبەرئەوەی ھەركەسێك سەردانی دەكردین ئازاریان دەداو لێپپچینەوەیان لەگەڵ دەكرد و ھەروەھا بەناوی زەكات و سەرفترە ، پارەیان لەدوكاندارەكان وەردەگرت".