به‌ ڤیدیۆ، راپۆرتی یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك ببینه‌

رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌‌ و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كان ببینه‌

پێشمەرگەی هەولێر دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لەگەڵ سەمیر بابۆ بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵێ بێبەرامبەر لە دهۆکی میوانی بردەوە و بە بەرزکردنەوەی ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٢ خاڵ بۆ دووەمی ریزبەندی سەرکەوت، میران کەریمیش بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە پێشەنگی گۆڵکاران بووە خاوەنی چوارەم گۆڵ.

لە خولەكی7  بە گۆڵێكی عەبدوڵڵا سەربه‌ست پێشمه‌رگه‌ پێشكەوتن، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی دھۆك ھێرشی مەترسیدارینا بردە سەر گۆڵی  خاوەن ماڵ، بەڵام عیماد ئەسعەد و ھاوڕێكانی وەڵامی سەرجەم ھێرشەكانیان دایەوە تۆری گۆڵەكەیان بە پاكی ھێشتەوە.

لە نیوەی دووەمدا، دھۆكیەكان مەترسی زیاتریان خستە سەرگۆڵی پێشمەرگەكانی سەمیر بابۆ، بەڵام سوودیان لە ھێرشەكان نەبینی و لەبه‌رامبەردا، ناوە ناوە خاوەن ماڵ ھێرشی پێچەوانی دەبردەوە سەر گۆڵی یانەی میوان، تاوەكو لە خولەكی 69 میران كەریم توانی گۆڵی دووەم و دڵنیای بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر تۆمار بكات و یاریەكەیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبه‌رژوەندی خۆیان بەكۆتا ھێنا.

پێشمەرگەی ھەولێر بەم سەركەوتنە،  بە 13 خاڵەوە ھاتە خانەی دووەمو كۆمەڵةی یەكەم و دھۆكیش بە 9 خاڵەوە شەشەمینی ریزبەندی گرتووە.