به‌ ڤیدیۆ، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر دوای 79 رۆژ له‌ خولی نایاب ببینه‌

دیمه‌نه‌ و گۆڵ و رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ ببینه‌

له‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گازی باکوور بووە میوانی هەولێر و هەولێر دوای ٧٩ رۆژ تامی سەرکەوتنی کردەوە و دووەم بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە گازی باکووری میوانی بردەوە.

لە یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان ھەولێر دوای ھەشت یاری جارێكتر بەسەركەوتن شاد بۆوە، دوای ئه‌وه‌ی لە یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری یانەی گازی باكوور كرد.

  گێمی یەكەمی یارییەكە تارادەیەك ساردی بە ئاستی یاریزانانی ھەردوو یانە دیار بوو. زۆر بە كەمی مەترسیان لەسەر گۆڵی یەكتر دروست دەكرد، ئەحمەد سەرتیپی بچووكترین یاریزانی خولەكە چەند جارێك لە باڵەكان ھەڕەشەی گۆڵەكەی نەریمان خدر دەكرد، بەڵام بئ ئاكام بوو.

رابەر خالیدیش بە لێدانێكی راستەوخۆ  بەردەوامی بە ھەرەشەی ھەولێرییەكان دا، بەڵام ستۆن بە زەیی بە تیپه‌كەی عەبدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری گازی باكووردا ھاتەوە.

 لە گێمی دووەم یارییەكە لە ھەموو رووییه‌كه‌وه‌ پێچەوانەی گێمی یەكەم بوو، لەگەڵ دەستپێكی ئەم گێمە لە خولەكی60  دانا عوسمانی ھێرشبەری ھەولێر دوای جولانه‌وەیەكی هونه‌ری جوان ھەولێری بە گۆڵێك پێشخست.

  7 خولەكە دوای ئەم گۆلە یوونس شكور و هاوڕێیه‌كانی بە ھێرشێك وڵامی كورانی یانەی ھەولێریان داوە كە بەرھەمەكەی لێدانێكی سزا بوو كه‌ تێیدا حوسێن عه‌لی سەركەوتووانە لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی جێبەجێ كرد و  ئەنجامەكەی بۆ یانە كەركووكیە ھاوسه‌نگ كرد.

 دوای ئەم گۆڵه‌ جله‌وی یارییەكە بەتەوای كەوتە دەستی یاریزانانی گازی باكوور چەند جارێكیش دەرفەتی گۆڵ تۆمار كردنیان بۆ دەرخسا، بەڵام په‌لەكردن وایكردبوو كە تامی گۆڵی دووەم نەكەن، لە دوا خولەكەكانی كۆتایی یارییەكه‌ش دڵدار خدر بەسەر گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ ھەولێر تۆمار كرد.

ھەولێر بەم سەركەوتنە خاڵەكانی بۆ 12 خاڵ بەرزكردوە و ھاتە پلەی سێیەم گازی باكووریش بە 10خاڵ لە پلەی سێیه‌مەوە  ھاتە پلەی پێنجەم.