ئۆباما یه‌كه‌م رۆژی وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی به‌ڕێكرد
یه‌كه‌م رۆژ دوای سه‌رۆكایه‌تی و له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، 44همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی له 20ی ئه‌م مانگه، راسته‌وخۆ به‌ره‌و یاریگای گۆلف به‌ڕێكه‌وت و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌م رۆژی خۆی به‌ڕێكرد.
ئۆباما یه‌كه‌م رۆژی خۆی به یاریكردن له یاریگای گۆلف بوركیوبن كریك، كه جێگه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ته، به‌سه‌ربرد، كه ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری رانچۆ میراج له كالیفۆرنیا.
ئۆباما دوای سه‌رۆكایه‌تیش له‌لایه‌ن ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی ئه‌مه‌ریكاوه چاودێری ده‌كرێت و پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه و وه‌ك له وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ده‌كات و پێده‌كه‌نێت.
له یه‌كێك له وێنه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، له‌ناو ئۆتۆمبێله بچووكه‌كانی تایبه‌ت به‌ناو یاریگای گۆلف، سه‌رقاڵی خواردنی ساندویچه.
ئێستا ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری، له كۆشكێك نیشته‌جێن له كالیفۆرنیا، كه هی جێیمس كۆستۆس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له ئیسپانیا.
خاوه‌ندارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری رانچۆ میراج له كالیفۆرنیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاری ئێلیسۆن، دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئۆریكل و بوون به ئه‌ندامیش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نها له رێگه‌ی داوه‌تنامه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌بێت.
گۆڤاری گۆلف دایجێست، ئه‌و یاریگایه‌ی گۆلفی كۆمه‌ڵگه گه‌شتیارییه‌ی به یه‌كێك له باشترین یاریگاكانی كالیفۆرنیا ده‌ستنیشان كردووه، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی، هاوكات ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ش چاودێری ناو كۆمه‌ڵگه‌كه بكرێت.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ، ئۆباما بۆ دواجار كۆشكی سپی جێهێشت و له رێگه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاندروزی سه‌ربازی، به فڕۆكه‌ی سام 28000 به‌ره‌و كالیفۆڕنیا به‌ڕێكه‌وت.
گه‌شته‌كه‌ی بۆ كالیفۆڕنیا، دوایین گه‌شتی ئۆباما بوو به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌هۆی بارانی به خوڕ و نزمی هه‌وریش، فڕۆكه‌وانه‌كه سێ جار هه‌وڵی نیشتنهوهیداوه، به‌ڵام دواجار به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه نیشته‌وه.
ئۆباما دوا چركه‌ساته‌كانی به‌ر له سه‌ركه‌وتنی بۆ فڕۆكه، دوایین توانجی له ئیداره‌ی نوێی ترامپ داوه و به فه‌رمانبه‌رانی پێشووی خۆی راگه‌یاندووه، دیموكراتییه‌تی ئه‌وان به ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێ، كۆتایی نایه‌ت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)