دوای 30 ساڵ تێڕوانینی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئیخوان موسلیمین ئاشكرابوو
زۆربه‌ی پێشبینییه‌كانی توێژه‌رانی CIA له‌و 30 ساڵه‌دا هاتووه‌ته‌دی
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ستێره‌ی نهێنی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی CIA بڵاویكرده‌وه، له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گرووپی ئیخوان موسلیمین تێدایه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی نیسانی ساڵی 1986، زۆر پێشبینی تێدایه كه له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا هاتوونه‌ته‌دی.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، توێژه‌رانی راپۆرته‌كه، ئیخوان موسلیمین وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناوبردووه و باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا زۆر كه‌م بایه‌خ به‌و گرووپه ده‌دات، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌شی تێدایه ئه‌گه‌ر بێت‌و بكرێنه ئامانج، ئه‌وا بۆشایی درووست ده‌بێت و چاوه‌ڕوانكراوه گروپی زۆر توندڕه‌وتر درووست ببن، وه‌ك چۆن ئێستا هه‌ن".
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌ساڵی 1986 كراوه و پێشبینی ئه‌وه‌ی تێدابووه كه رژێمی حوسنی موباره‌ك رووبه‌ڕووی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بارودۆخی وڵات هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و به‌ڕێوه‌بردن و كه‌می سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م وه‌ك ئێستا بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه گرووپی ئیخوان موسلیمین له‌و ناڕه‌زایه‌تی و جوڵه جه‌ماوه‌ریانه‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ریان ده‌بێت.
شیكه‌ره‌وه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، ئیخوان موسلیمین به به‌راورد له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌دا هێمن ده‌بینن.
به‌ڵام ئاماده‌كارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به‌هۆی كاریگه‌ری ئیخوانه‌وه له میسر، وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناویانبردوون. به‌ڵام نوسیووشیانه پێكدادان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه، كه كاتی نووسینی توێژینه‌وه‌كه ژماره‌یان 500 هه‌زار ئه‌ندام بووه، به مه‌ترسیدارتر له خودی بوونی گرووپه‌كه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا زانیووه.