وێنه‌ى نوێى ژيان له كۆرياى باكوور جيهان شۆك ده‌كات
فۆتۆگرافه‌رى ئه‌ڵمانى، مارتن فون دين دريسك، له ميانى سه‌ردانى بۆ كۆرياى باكوور، توانيويه‌تى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و وڵاته داخراوه بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
فۆتۆگرافه‌رى ئه‌ڵمانى، مارتن فون دين دريسك، له ميانى سه‌ردانى بۆ كۆرياى باكوور، توانيويه‌تى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و وڵاته داخراوه بگرێت و له رێگه‌ى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانييهوه بڵاويان بكاته‌وه.

وێنه نوێيه‌كانى ئه‌و وێنه‌گره ئه‌ڵمانييه جياوازن له هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ى له باره‌ى كۆرياى باكووره‌وه بڵاوكرابوونه‌وه و ئه‌و وێنايهى له هزرى خه‌ڵكى جيهاندايه سه‌باره‌ت به كۆرياى باكوور، چونكه يه‌كه‌مجاره وێنه‌كان باس له كه‌سانێك ده‌كه‌ن، كه ده‌م به پێكهنينن و رووخۆشانه سه‌يرى كامێرا ده‌كه‌ن و له ناو ديمه‌نى رازاوهى جوانى و سرووشتدا وێنه‌يان گرتووه.

مارتن فون دين دريسك، توانيويه‌تى هه‌شت رۆژ له كۆرياى باكوور بمێنێته‌وه و له ئابى 2014دا به سه‌لامه‌تى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا و بڕياريداوه وێنه‌كانى بڵاوبكاته‌وه.

دريسك ته‌مه‌نى 48 ساڵه و له‌گه‌ڵ 30 هاووڵاتى رووسيا و كۆريا به ياوه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى جوليا كيم سه‌ردانى كۆرياى باكوورى كردووه و وێنه‌كانى گرتوون.

ئه‌و وێنه‌گره ده‌ڵێت: له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌دا رێگه‌ى پێدراوه به خواستى خۆى گه‌شت بكات و سه‌ردانى شوێنه‌كان بكات، به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ده‌وڵه‌ت ياوه‌رى بكات.

له وێنهيهكدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به ديار سينه‌ماوه دانيشتوون، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگه سينهماكه زۆر له‌وه‌ى له جيهاندا هه‌يه پێشكه‌وتووتر بێت ياخود سينه‌ماى سێ رهههندييه به‌و پێيه‌ى بينهران چاويلكه‌ى تايبه‌تييان له چاو كردووه بۆ سه‌يركردنى فيلمه‌كه.






