چه‌ند راستييه‌ك له باره‌ى ژيانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بزانه
ئه‌و له‌دايكبووى 1959يه و ئێستا له ته‌مه‌نى 58 ساڵدايه و مێژوويه‌كى درێژى له سياسه‌تدا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
مايك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپه و به جێگرى ژماره 48 له مێژووى ئه‌مريكا هه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌و له‌دايكبووى 1959يه و ئێستا له ته‌مه‌نى 58 ساڵدايه و مێژوويه‌كى درێژى له سياسه‌تدا هه‌يه، كاره‌كانى زۆرتر په‌يوه‌ست بوونه به‌و ويلايه‌ته‌ى كه تێيدا له‌دايكبووه. كه ويلايه‌تى ئينديانايه.
خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى
مايك يه‌كێكه له‌و شه‌ش منداڵه‌ى ئێدوارد و نانسى پێنس هێناوياننه‌ته دنياوه. باپيره‌ى له ته‌مه‌نى 17 ساڵييه‌وه روويكردووه‌ته ئه‌مريكا و مايك له خێزانێك په‌روه‌رده بووه كه هه‌موو هه‌وڵيان ئه‌وه بووه، ژيانێكى سه‌ركه‌وتووانه له بازرگانى و كارى پيشه‌يى بۆ خۆيان به‌سه‌ر به‌رن.
مايك له‌گه‌ڵ باوك و دايكى له فرۆشگه‌يه‌كى بچووكى بانديانا كاريكردووه.

خوێندن و ژيانى زانستى
مايك له 1981دا زانكۆى هانۆڤه‌رى ته‌واو كردووه و به‌كالۆريۆسى له مێژوو به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌و ماويه به قووڵى رۆچووه‌ته ناو باوه‌ڕهێنان به مه‌سيحييه‌ت و بڕواى وابووه ئيمانه‌كه‌ى هێزێكى كاريگه‌ره له ژيانيدا. دواتر چووه‌ته كۆليژى ياساى زانكۆى ئينديانا و له‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێستاى كارين پێنسى ناسيوه و له 1986 بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه.
دواى ته‌واوكردنى ياسا، مايك سه‌رقاڵى كاركردن بووه له بوارى ياسا و دامه‌زراوه‌ى ئيندياناى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى سياسه‌ته‌كان دامه‌زراندووه و بووه‌ته پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى مايك شۆ له راديۆ و ته‌له‌فزيۆنى ئينديانه له نێوان ساڵانى 1994 تا 1999 له‌و كه‌ناڵانه كاريكردووه و له‌و ماوه‌يه‌دا بووه‌ته باوكى سێ منداڵ به ناوه‌كانى مايكڵ، شا‌رلۆت و ئودرى.

چيرۆكێكى سه‌ركه‌وتنى بێ پێشينه
هه‌رچه‌نده پێشتر دووجار مايك شكستيهێنا له‌وه‌ى بچێته كۆنگرێسه‌وه، به‌ڵام بێهيوا نه‌بوو. ئه‌و بۆ جارى سێيه‌م هه‌وڵيدا و بۆ شه‌ش خول له‌سه‌ر يه‌ك ئه‌ندامى كۆنگرێس بووه، دواتر بووه‌ته حاكمى ئينديانا و له سه‌رده‌مى ئه‌ودا توانى گه‌شه‌ى ئابوورى و خۆشگوزه‌رانييه‌كى له راده‌به‌ده‌رى بێ پێشينه له ماوه‌ى دوو سه‌ده‌ى رابردوودا بۆ ويلايه‌ته‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر بكات.

كۆشكى سپى چيرۆكى سه‌ركه‌وتنى مايك له ويلايه‌تى ئينديانه به چيرۆكى سه‌ركه‌وتن و شياوى گواستنه‌وه‌ى ده‌زانێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى ژيان كه بووه‌ته جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا.
مايك له ماوه‌ى كاركردنيدا تۆمارێكى له ئه‌زموونى ياسادانان و جێبه‌جێكردن بنياتناوه و هاوكات خاوه‌نى بڕوايه‌كى پته‌وه به به‌هاكانى خێزانێكى يه‌كانگرتووه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وايكردووه ترامپ له ته‌مموزى 2016 وه‌ك ياريده‌ده‌رێكى خۆى بيناسێنێت.

مايك ده‌ڵێت: منه‌تبارى خودا و به‌خششه‌كانى ئه‌و و پاشان سۆز و خۆشه‌ويستى و پشتيوانى خێزان و ئه‌و به‌خششه‌ى ئازاديم كه هه‌موو ئه‌مريكاييه‌ك له سايه‌يدا ده‌ژين.
سه‌ره‌تا پێنس پشتيوانى له تيد كرۆزى پاڵێوراو ده‌كرد و رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ترامپدا نه‌بوو. ئه‌و كاته ئيدانه‌ى رێگريكردن له موسڵمانانى ده‌كرد كه بچنه ناو ئه‌مريكاوه، به‌ڵام روويكرده ترامپ و ئێستا بووه‌ته يه‌كێك له نزيكترينه‌كانى ترامپ.

هه‌ڵوێستى پێنس له باره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه
به گوێره‌ى ئه‌و كارنامه‌يه‌ى رايگه‌ياندبوو، بۆچوون و هه‌ڵوێستى له باره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه له چه‌ند خاڵێك كورتده‌بنه‌وه:
*له باره‌ى ليبياوه، بڕواى وايه پێويسته چه‌كداره‌كان قه‌ده‌غه بكرێن و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس رووبه‌ڕوويان ببنه‌وه.
*يه‌كێكه له پشتيوانانى شه‌ڕى عێراق و پشتيوانى راى بۆشى كردووه له باره‌ى ديارنه‌كردنى واده‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له عێراق.
*داواى لێدانى رژێمى سووريا و كۆتايهێنان به گه‌مارۆى حه‌له‌ب و ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانى ديكه‌ى كردووه و هه‌ڵوێستى توندى له دژى رووسيا هه‌بووه.
*دژى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه و له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌و رێككه‌وتنه دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكايه.
*دژى داخستنى زيندانى گوانتانامۆيه.
*دژى ئه‌وه‌يه چوونى موسڵمانان بۆ ئه‌مريكا قه‌ده‌غه بكرێت و پێى وايه ئه‌وه سووكايه‌تييه و هاوكات دژى ئه‌وه‌يه رێگه به په‌نابه‌رانى سووريا بدرێت بچنه ئه‌مريكا.
*پشتيوانى ئيسرائيله و داواى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى پێويستييه مرۆييه‌كانى خه‌ڵكى فه‌له‌ستينيش ده‌كات.
