ترامپ په‌يوه‌ندى به سيسييه‌وه ده‌كات
شون سپايسهر، گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى كردووه به عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
شون سپايسهر، گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى كردووه به عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسره‌وه.
له يه‌كه‌م كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى كۆشكى سپى له سه‌رده‌مى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكادا، سپيسر گوتى: هه‌ردوو سه‌رۆك باسيان له سه‌ردانى سيسى بۆ ئه‌مريكا كردووه، كه بڕياره به‌م نزيكانه ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها باسيان له په‌يوه‌ندى دوولايه‌نه‌ى نێوانيان كردووه و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا باسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ ميسر كراوه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى داعش، له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا گوته‌بێژه‌كه‌ى كۆشكى سپى گوتيشىترامپ هه‌موو ده‌رفه‌تێك به هه‌ند وه‌رده‌گرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، ئه‌گه‌رچى ئه‌وه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسياش ئه‌نجامبدرێت.