وەزارەتی تەندروستی ھەرێم 100 ملیار دینار قەرزدارە
ئاواره‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌می ده‌رمان هه‌یه و زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی مووسڵه
K24 - ھەولێر
دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له بەرنامه‌ی باسی رۆژ به كوردستان24 راگه‌یاند: " زۆربەی نەخۆش و بریندارەكانی نەخۆشخانەكانی كوردستان لە ئاوارە و سەربازانی عێراقە، 99% خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاواره‌كانی موسڵه، به‌غداش به گوێره‌ی پێویست هاوكاری ته‌ندروستی هه‌ولێری نه‌كردووه".
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: "ئێستا 100 ملیار دیناری كڕینی ده‌رمان لە كۆمپانیاكان قه‌رزدارین".