گۆڕانكارییە ناوخۆییهكانی پارتی دەست پێدەكات
"دوای گەڕانەوەی بارزانی گۆڕانكارییەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە"
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای گەڕانەوەی سهرۆك بارزانی لە دەرەوەی وڵات، گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند، دوای گەڕانەوەی سەرۆك بارزانی لە دەرەوەی وڵات، گۆرانكارییەكانی نێو پارتی دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاشكراشی كرد، شاندێكی ھاوبەشی حزبەكان، بڕیارە بۆ تاوتوێكردنی سەربەخۆیی و چەند پرسێكی دیكە سەردانی بەغدِا بكەن، بەڵام تا ئێستا شاندەكە پێك نەھێنراوە.