مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت كورد به‌شداری له گفتوگۆی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ئازادكراوه‌كان بكات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان به‌شداربێت له گفتوگۆكان بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، ئازادكراون.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ مارك باریتی، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و دۆمینیك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، دوا په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش تاووتوێكرا و جه‌خت له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه.
مه‌سرور بارزانی دووه‌م سه‌ردانی فرانسوا هۆڵاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان به هێمایه‌كی گرینگی پشتیوانیكردن له‌گه‌لی كوردستان و به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵوێست و یارمه‌تییه‌كانی رابردووی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا رۆشنیایی خرایه سه‌ر رێوشوێنه‌كانی زیادكردنی یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كان، و دووپات له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به رێگه‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه و جه‌ختكرایه‌وه، كه گه‌یشتنی كورد به‌مافه‌كانی خۆی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق، دووپاتی له به‌رده‌وام بوون و فرهوانتركردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وامیش یارمه‌تییه‌كانیان به كردار كردووه و پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، كه بوژانه‌وه و كراوه‌یی بۆ گه‌لی كوردستان به‌دی بهێنێت.