دانووستاندنی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا له ئه‌ستانه كۆتاییهات
رووسیا و توركیا و ئێران به چه‌ند رێگه‌یه‌ك چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا و توركیا و ئێران له به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانووستاندنه‌كانی ئه‌ستانه‌دا ته‌ئكیدیان له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه.
به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا له ئه‌ستانه، كه له لایه‌ن خیره‌ت رهحمانوڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان خوێندرایه‌وه، باسی له چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌كانی سووریا كردووه و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كێشه‌كانی سووریا به رێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
رهحمانۆڤ هه‌روه‌ها گووتی" رووسیا و توركیا و ئێران له‌سه‌ر درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی سێ قۆڵی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست له سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پیویسته ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری له گرووپه تیرۆریستییه‌كان جیابكرێنه‌وه.
هه‌ر سێ وڵاتی رووسیا و توركیا و ئیران پاڵپشتی خۆیان بۆ به‌شداریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری له گفتوگۆكانی 8/2/2017 ی جنێڤ ده‌ربریووه.
له پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانووستاندنه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لوش سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووری رایگه‌یاند" چاره‌سه‌ری سیاسی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادانی ئه‌سه‌د و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستیان له توندوتیژییه‌كاندا هه‌بووه.