په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب: شیعرێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌غدا وه‌ك هه‌ولێر لێبكات
"ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم له خۆشه‌ویستیمه بۆ عێراق"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق توانی هه‌ر شارێكی عێراق وه‌ك هی هه‌رێمی كوردستان لێبكات، ئه‌وا شیعرێكی به‌سه‌ردا ده‌ڵێت.
مه‌شعان جبووری سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه ده‌رده‌بڕێت، كه هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی به بودجه‌ی "17%"ی عێراق شاره‌كانی كوردستان بگه‌یه‌نێته ئه‌م ئاسته، له‌كاتێكدا عێراق به‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات.
جبووری ده‌ڵێت: "هه‌ر پارێزگارێك یاخود سه‌رۆك وه‌زیرانێك، بتوانێت به‌غدا، یا هه‌ر شارێكی دیكه‌ی عێراق، وه‌كو هه‌ولێر، سلێمانی یاخود دهۆك لێبكات، له رووی پێشكه‌وتنه‌وه، به شانازییه‌وه شیعری به‌سه‌ردا ده‌ڵێم".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، له دوایینجار كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، وه‌ك به‌شێك له میدیاكان بڵاوییانكرده‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هاتبوو، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌دیكردووه له رووی گه‌شه‌سه‌ندن و رێگه‌وبانه‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم له خۆشه‌ویستییه بۆ عێراق".