يه‌كه‌م ژنه ئه‌مريكايى له ترسى ترامپ روويكرده ئه‌وروپا
ژنێكى ئه‌مريكايى به ناوى مارشا سكاربۆرگ له ته‌مه‌نى 69 ساڵيدا روويكرده ئه‌وروپا و وڵاته‌كه‌ى خۆى له ترسى ترامپ به‌جێهێشت.
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى ئه‌مريكايى به ناوى مارشا سكاربۆرگ له ته‌مه‌نى 69 ساڵيدا روويكرده ئه‌وروپا و وڵاته‌كه‌ى خۆى له ترسى ترامپ به‌جێهێشت.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ينى رابردوو، له مه‌راسيمێكدا دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكى 45ـهمينى ئه‌مريكا سوێندى ياسايى خوارد، ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندان له‌ناو به‌شێك له هاووڵاتيانى ئه‌مريكا دژى ترامپ سه‌ريهه‌ڵدا.
سكاربۆرگ، ژنێكى رۆژنامه‌وانه و وه‌ك ياريده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌رى سينه‌مايى كارده‌كات و توانيويه‌تى مافى مانه‌وه له ئيسپانيا به‌ده‌ستبهێنێت و وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و مه‌دريد به‌جێبهڵێت.
سكاربۆرگ بۆ رۆژنامه‌ى موندۆى ئيسپانيا رايگه‌ياندووه، نامه‌وێت له وڵاتێكدا بژيم سه‌رۆكه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ بێت. خه‌م باڵى به‌سه‌ر ئه‌مريكادا كێشاوه و من دڵخۆش و ئاسووده نييم و باش‌ترين شت ئه‌وه‌بوو، ئه‌مريكا بهجێبهڵێم و رووبكه‌مه مه‌دريد.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ركه‌وتنى ترامپ واته ئاوه‌ڵابوونى ده‌رگا به رووى ره‌گه‌زپه‌رستى و رق و بوغزاندنى ژنان و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌زموونى ئه‌مريكايه و هه‌وڵدانه بۆ كوشتنى به‌ها بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئه‌مريكا.