ھەوڵی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارييهكان بۆ موسڵ دەدرێت
بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری لە موسڵ ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە دەدەن
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری لە موسڵ ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە دەدەن, بۆ ئەو مەبەستەش ليژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و دواتر چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی زیانییان پێگەیشتووە.
کردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانیش یەکێک دەبێت لە کاری ئەو ليژنەیە.