لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن پارتی حكوومه‌تی قۆرخ كردووه و پارتیش ده‌ڵێت پۆستمان كه‌مه
"له ئاست ژماره‌ی كورسییه‌كانمان نییه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به كابینه‌یه‌كی ئیفلیج بوو له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستانیش به قۆرخكاری پۆسته‌كانی حكوومه‌ت ناوده‌به‌ن، پارتیش پێی وایه به‌راورد به‌و ده‌نگ و كورسیيانه‌ی په‌رله‌مان كه له دوا هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیانهێناون، پۆستی كه‌متریان له پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌رگرتووه.