سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت ببێته راوێژكار
ده‌بێته ركابه‌ری مێركڵ
K24 – هه‌ولێر:
پارتی سۆشیالیستی دیموكراتی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند" مارتن شۆڵتز، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كاندیدی ئێمه‌یه بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ده‌بێته ركابه‌ری ئه‌نگێلا مێركڵ".
سه‌رۆكی پارته‌كه، سیگمار گابرییل له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه به میدیاكانی راگه‌یاند" من خۆم هه‌ڵنابژێرم، چونكه ئاستی جه‌ماوه‌ریم دابه‌زیووه، به‌ڵام مارتن شوڵتز ده‌بێته كاندیدی ئێمه بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه‌مان، پێش هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌كاری كه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویان دیاریكردووه".

گابرێل له هاوپه‌یمانی حكومیدا، جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵه، پێش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ری له خۆكاندیدكردنی پاشگه‌زبووه‌وه.
شوڵتز ده‌شبێته سه‌رۆكی پارتی سۆشیالیستی دیموكراتی ئه‌ڵمانی، گابرییل ده‌ڵێت" پێویسته هه‌ر دوو پۆسته شوڵتز وه‌ریبگرێت".
پێش دوو مانگ شۆڵتز خۆی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كشانده‌وه، له‌و كۆنگره رۆژنامهوانییهشدا بوو كه گووتی" كاندیدكردنم مایه‌ی شانازییه و به دڵكراوه‌یی پێشوازی لێده‌كه‌م".