شێخ جەعفەر: نزیكبوونەوەی یەكێتی و پارتی ھەنگاوێكە بۆ چارەسەری كێشەكان

"تا پارتی و یەكێتی پێكەوە حوكمرانیان دەكرد كوردستان بەردەوام گەشەی دەكرد"

K24 - ھەولێر

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "نزیكبوونەوەی یەكێتی و پارتی ھەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دووركەوتنەوەشیان لە یەكتر كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە، ھەموو لایەكمان دەزانین ئەو كاتەی پارتی و یەكێتی پێكەوە حوكمرانی كوردستانیان دەكرد، بارودۆخی كوردستان رۆژ بە رۆژ لە ھەموو روێكەوە لە گەشەكردن و پێشكەوتن دابوو".

گوتیشی: "ئاشكرایە كە بارودۆخەكە بەبێ یەكێتی و پارتی چاك نابێت، بۆیە دەبێ لەسەرەتادا ھەردوولا رێك بكەون و دواتریش لەگەڵ ھەموو لایەنەكانی دیكە لەسەر بنەمایەكی راستەقینە رێكبكەون كە بتوانن حومڕانی ھەرێمی كوردستان بكەن".