"گاڵته به كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ مه‌كه‌ن"
كۆشكی سپی: نه‌ریت وایه منداڵی سه‌رۆك دوور بێت له كه‌ش و هه‌وای سیاسی
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له میدیاكان ده‌كات، خۆیان له قه‌ره‌ی كوڕه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه رۆژی سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 24/1/2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆشكی سپی داوا له میدیاكان ده‌كات" خۆیان له قه‌ره‌ی ( باروون تره‌مپ) نه‌ده‌ن، نه‌ریتیش وایه منداڵی سه‌رۆكه‌كان دووربن له كه‌ش و هه‌وای سیاسی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین ئه‌و نه‌ریته به‌رده‌وام بپارێزرێت".
كیتی ریچ نووسه‌ر له تیمی پرۆگرامی" ساتهردهی نایت لایڤ" كه پرۆگرامێكی ناوداری ته‌له‌فزیۆنییه، پێشتر تره‌مپی كردبووه ئامانجی خۆی و گاڵته‌شی به باروونی كوڕی دۆناڵد تره‌مپ كردووه و له تویته‌ر نووسیوویه‌تی" ئه‌م منداڵه كه خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن له ماڵه‌وه وانه ده‌خوێنێت، به‌ڵام یه‌كه‌م كه‌س بووه له ناو قوتابخانه‌ی ناو ماڵه‌كه‌یدا ته‌قه‌یكردووه".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رۆژی دوو شه‌ممه ی رابردوو نووسیبووی" به‌رپرسانی پرۆگرامه‌كه، تا كاتێكی نادیار كیتی ریچی له كاركردن راگرتووه".
به‌ڵام چیلسی كلینتۆن كچی بیل كلینتۆن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی" باروون تره‌مپ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی پێبدرێت وه‌ك هه‌ر منداڵێكی دیكه، له منداڵی خۆیدا بژی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پاڵپشتیكردنی منداڵان واتا نهیاریبوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ره‌نگه زیان به منداڵانیش بگه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆگرامی چاودیری ته‌ندرووستی به نرخێكی گونجاو، كه به ناوی "ئۆباماكیر" ناسراوه، 20 تا 30 ملیۆن ئه‌مریكی له خزمه‌تگوزاری ده‌سته‌به‌ری ته‌ندرووستی بێبه‌ش ده‌كات.