داعش 21 سەربازی عێراقی رفاند
ھێرشی كردووەتە سەر كۆمپانیایەكی رێگاوبان
K24 - ھەولێر
ھەرێم جاف پەپامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "چەكدارانی داعش لە قەزای خانەقین 21 سەربازی عێراقیان رفاندووە".
چەكدرانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25 كانوونی دووەمی 2017 لە ناوچەی نەوتخانە لە باشووری قەزای خانەقین ھێرشیان كردە سەر كۆمپانیایەكی رێگاوبان.
مەحموود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر بە كوردستان24 رایگەیاند چەكدارانی داعش 5 كرێكاری كۆمپانیای رێگاوبانی رفاندووە و ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیایەكەشی بە تەواوەتی سووتاندووە، كرێكارێكیشیان كوشتووە.
سەنگاوی ھەروەھا گوتی داعش ھەمەرێكی سوپای عێراق سوتاند و فەرماندەیەكی سوپای عێراق لەو ناوچەیە بە ھێزەكانی پێشمەرگە گوتووە چارەنووسی 21 سەربازیان دیار نییە و لە لایەن چەكدارانی داعش رفێندراون.