عوسمان بایدەمیر و سێ پەرلەمانتاره دهستگیركراوهكه ئازادكران
K24 - ھەولێر
دوای دهستگیركردنییان لهلایهن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا چوار پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان-ھەدەپە ئازادكران.
عوسمان بایدەمیر پەلەمانتاری روحا، ئیمام تاشچیەر پەرلەمانتاری ئامەد، ئەحمەد یلدرم پەرلەمانتاری موش و محەمەد ئەمین ئادیامان پەرلەمانتاری ئیدر لە ماوەی 24 كاتژمێری دهستگیركراون و ئازادكراون.
هۆكاری دهستگیركردنی ههریهك له بایدەمیر و یڵدرم دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه لە چوارچێوەی دۆزی كەجەكە سەردانی دادگای ئامەدیان كردبوو.
پەرلەمانتار تاشچیەر كە پاش دەستگیركردنی ئازاد كرا، بە تۆمەتی سووكایەتی بە دەوڵەتی توركیا و سەرۆك كۆمار دەستگیر كرابوو.
ھەر ئەمڕۆ پەرلەمانتار محەمەد ئەمین ئادیامان لە شاری ئیستانبول چهند كاتژمێرێك دوای دهستگیركردنی ئازادكرا.
لە رۆژی 4 تشرینی دووەمی 2016 تا ئێستا 11 پەرلەمانتای ھەدەپە بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ تیرۆر دهستگیركراون و بهشێكیشیان ئازادكراون، لەوانە ھاوسەرۆكەكانی ئەو حزبە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ.
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ھاوشارەداری دیكهی باكووری كوردستان، لەوانە ئەحمەد تورك، بەكر كایا و گولتان كشاناك ھەر بەو تۆمەتە لە زینداندان.
JS