كچه‌كه‌ى مايكڵ جاكسۆن: باوكم ده‌يوت ده‌مكوژن
رايگه‌ياند، باوكى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى نه‌مردووه، به‌ڵكو به مه‌به‌ست كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
كچى گۆرانبێژى ناودارى ئه‌مريكا مايكڵ جاكسۆن رايگه‌ياند، باوكى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى نه‌مردووه، به‌ڵكو به مه‌به‌ست كوژراوه.
پارس جاكسۆنى 18 ساڵ رايگه‌ياند، باوكى پێى وتبوو، كه نه‌يارى زۆرى هه‌يه. ته‌نانه‌ت به درووستى پێى وتم: "سه‌ره‌نجام رۆژێك له رۆژان ده‌مكوژن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و كاته بڕوامان وابوو، ئه‌و قسه‌يه زياتر له روانگه‌ى تيۆرى پلانڕێژييه‌وه‌يه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى هه‌وادارى باوكم بوون و خێزانه‌كه‌شمان ئه‌وه‌يان ده‌زانى".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى هه‌وڵ نادات لێكۆڵينه‌وه له‌و پرسه ده‌ستپێبكرێت، كچه‌كه‌ى جاكسۆن گوتى: "ره‌وشى ژيانم وه‌ك يارييه‌كه له سه‌ر ته‌خته‌ى شه‌تره‌نجێك و ده‌بێت به شێنه‌يه‌ى و درووستى كاربكه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى باوكى ئاشقى منداڵان بووه، پارس جاكسۆن گوتى: "بێنه پێش چاووت باوكت له‌به‌رده‌متدا بگريێت و بڵێت جيهان رقى لێه له‌به‌ر كارگه‌لێك كه هيچ كات ئه‌نجامى نه‌داوون، چ مانايه‌كى هه‌يه".
مايكڵ جاكسۆن، له 2009 له ته‌مه‌نى 50 ساڵيدا كۆچى دواييكرد، ده‌زگا ئه‌منييه‌كان تا ئێستا له باره‌ى مردنى جاكسۆنه‌وه هيچ زانيارييه‌كيان رانه‌گه‌ياندووه و لێكۆڵينه‌وه‌يان له رووداوه‌كه نه‌كرد. ئه‌و كاته ته‌مه‌نى پارس ته‌نيا 11 ساڵ بوو.

