وه‌زاره‌تی ناوخۆ گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیسدا ده‌كات
9 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكى كارگێڕيدا كه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كاروبارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ به ژماره 1633 له رۆژى 24ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 ده‌ريكردووه، ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى پۆليس، به‌رگرى شارستانى، پۆليسى كاره‌با، دارستان و ژينگه گۆڕانكارييان به‌سه‌ردا هێنراوه.
به گوێره‌ى نووسراوه‌كه، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، 9 پۆستى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى پۆليس گۆڕانكاريان تێدا كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه:
* راژه‌ى عه‌ميدى پۆليس، سۆران هه‌مزه ره‌سووڵ له به‌ڕێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كاروبارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ.
* راژه‌ى عه‌ميدى پۆليس شوان عه‌بدولقادر له‌سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆليسى ناوشار، رۆژئاوا گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر و دانانى له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى.
* راژه‌ى عه‌ميدى پۆليس به‌ختيار عه‌زيز عومه‌ر به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆليسى شه‌قڵاوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر و له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆليسى ناوشار/ رۆژهه‌ڵات دانراوه.
* عه‌ميدى مافپه‌روه‌ر محه‌ممه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين پيرداود، له‌سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێگاى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌شى پۆليسى شه‌قڵاوه و له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌ش دانراوه.
* عه‌ميدى مافپه‌روه‌ر سمكۆ نه‌جمه‌دين عه‌بدوڵڵا له به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى كاره‌باى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى دارستان و ژينگه‌ى هه‌رێم و له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى دارستان و ژينگه‌ى هه‌ولێر دانراوه.
* گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى عه‌ميدى مافپه‌روه‌ر ئه‌سكه‌نده‌ر كه‌ريم حه‌مه، له به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى دارستان و ژينگه‌ى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى باره‌گاى به‌ڕێوبه‌رايه‌تيى گشتى پۆليس.
* عه‌ميدى مافپه‌روه‌ر، سامى نه‌جمه‌دين ساڵح له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى كاره‌باى هه‌ولێر بنكه‌ى باشوور، گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى پۆليس.
* عه‌قيد پۆليس فه‌رمان فازڵ هادى، له‌سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌شى پۆليسى ناوشار/ رۆژئاوا و دانانى له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌ش.
* گواستنه‌وه‌ى عه‌قيدى پۆليس، قه‌هار فه‌تاح خزر له‌سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆليسى ناوشار، رۆژهه‌ڵات، بۆ سه‌ر ميلاكى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى كاره‌باى هه‌رێم و دانانى له پايه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى كاره‌باى هه‌ولێر.
