دوايين چركه‌ساتى ئيمپراتۆرى مادده هۆشبه‌ره‌كان له زيندانێكى مه‌كسيكدا ببينه
بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى فيدراڵى ئه‌و وڵاته هه‌ينى داهاتوو ئاماده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئيل چابۆ، گه‌وره بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له مه‌كسيكه‌وه گوازرايه‌وه ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى فيدراڵى ئه‌و وڵاته هه‌ينى داهاتوو ئاماده‌بێت.
ئيل چابۆ له زيندانى سيوداد خواريزى ويلايه‌تى هيواهواى مه‌كسيك زيندانيكرابوو، به‌ر له‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان راده‌ستى ئه‌مريكاى بكه‌ن.

ئيل چابۆ ته‌مه‌نى 61 ساڵه و تۆمه‌تبار كراوه به گواستنه‌وه‌ى 200 ته‌ن كۆكايين له ئه‌مريكاى باشووره‌وه بۆ ئه‌مريكا. هه‌روه‌ها ده‌يان ته‌ن مادده‌ى هۆشبه‌رى ديكه‌ى گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌مريكا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى به‌سه‌ردا ساغ ببنه‌وه، سزاكه‌ى له ئه‌مريكا ده‌بێته زيندانى هه‌تا هه‌تايى.

له رۆژى گواستنه‌وه‌يدا 7 پاسه‌وانى زيندانه‌كه به جلوبه‌رگى ره‌شه‌وه ده‌ستى كه‌له‌پچه ده‌كه‌ن و له ژێر رێوشوێنێكى ئه‌منى تونددا به‌ره‌و فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى سه‌ربازى ده‌به‌ن تا ره‌وانه‌ى ئه‌مريكا بكرێت.

پێشتر ناوبراو توانيبووى دووجار له زيندانه‌كانى مه‌كسيك رابكات و به‌و هۆيه‌وه ئه‌مجاره رێوشوێنى ئه‌منى توند له به‌رامبه‌رى گيرابوويه به‌ر.
له 2001 توانيبووى له زيندان رابكات و له 2014 ده‌ستگيركرايه‌وه. دواتر له 11ى ته‌مموزى 2015 رايكرد و له كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ده‌ستگيركرايه‌وه.