ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی بۆ پارتی: پێشنیازی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مهكه
"یەکێتی ھەڵدهتەکێنێت"
K24 - سلێمانی:
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ھەر رێکكەوتنێکی دوو قۆڵی پارتی و یەکێتی وا دەکات یەکێتی ھەڵبتەکێنێت و داواش لە پارتی دەکات واز بھێنێت لە پێشنیازی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن یهكێتییهوه.
بزووتنەوەی گۆڕانیش کە لە ئێستادا ڕەشبینن لە درێژە کێشانی کۆبوونەوەکان و نەبوونی ئەنجام، ڕەتی دەکەنەوە واز لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھیچ لایەک بھێنن و دەڵێن ھی خۆمانە و نایدەین بەکەس.