سوپای سووریا لە شارۆچكەی باب نزیك دەبێتەوە

سوپای سووریا چەند گوندێکی دیكەی حەلەبی کۆنتڕۆڵکردەوە

K24 - ھەولێر

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای سووریا دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری، رێکخراوی داعشی لە چەند گوندێکی باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب کردە دەرەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بێت، سوپای سووریا ئێستا تەنیا هەشت کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بابەوە دوورە، کە ئێستا هێزە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن تورکیاوە، نزیکن لە کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەکە.