"ده‌یانویست كه‌سایه‌تییه‌كان بڕفێنن"
ورده‌كانی نوێ له‌سه‌ر گرووپێكی تیرۆریستی ئاشكراده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی به‌لجیكا ورده‌كاریی نوێیان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس و برۆكسل بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیان" ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی له پشت هێرشه‌كانه‌وه بوون و بیریشیان لهوهكردبووهوه چه‌ندین كه‌سایه‌تی بڕفێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ندین زیندانی سه‌ر به گرووپه‌كه‌یان له به‌لجیكا ئازادبكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی یه‌هوودییه‌كان له برۆكسل ده‌ستگیركرابوون".
دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیكی كه یه‌كێكیان به زمانی فه‌ڕه‌نسی په‌خش ده‌كات و ناوی( RTBF) و ئه‌وی دیكه‌شیان (FRT) یه و به زمانی فلامنگی په‌خش ده‌كات رایانگه‌یاندووه" به‌هۆی ئه‌و گفتوگۆ تۆماركراوانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك كه له ناوچه‌ی شیرپیكی برۆكسل، نزیك له‌و شوێنه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل له 22/3/2016 خۆیان تێدا حه‌شاردبوو، لێكۆڵه‌ره‌كان تونیویانه بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه".
ئه‌و گفتوگۆیه‌ش له نێوان ئیبراهیم ئهلبهكراوی و نه‌جیم ئه‌لعه‌شراوی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆی نێوان خالید ئهلبهكراوی ئه‌نجامده‌ری هێرشی سه‌ر میترۆی میلبیك له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له سووریا.

به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه بهلجیكییهی به فه‌ره‌نسی په‌خش ده‌كات، نامه‌كان ئاراسته‌ی كه‌سێك به ناوی (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) كراون، لێكۆڵه‌ره به‌لجیكییه‌كان پێیانوایه ئه‌و ئه‌بو ئه‌حمه‌ده كه‌سێكی تیرۆریستی به بنه‌چه مه‌غریبییه و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه و به (ئوسامه عه‌تار) ناسراوه، دوای رووخاندنی سه‌ددام هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ستگیریان كردبوو.
ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه سێ كه‌سییه، ئه‌وانه‌ی له به‌لجیكا ده‌ژین، ژماره‌یه‌ك پیلانی تیرۆریستیان داڕشتبوو، له‌ناو ئه‌وانه‌دا رفاندنی كه‌سایه‌تییه‌كان(كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك) بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆیان بیگۆڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌و دوو كه‌ناڵه به‌لجیكییه بڵاویانكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بینیووه".
له‌و په‌یامه تۆماركراوانهدا ئه‌لعه‌شراوی ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌هێنێت كه مه‌به‌ستییه‌تی له زیندان ئازادبكرێن، له‌وانه مه‌هدی نهمووش كه گومانده‌كرێت ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه یه‌هوودییه‌كه بێت، كه له برۆكسل له مانگی 5 ی ساڵی 2014 ئه‌نجامیدا و چوار كه‌سی كووشت، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بكالی كه به دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستیكی بۆ هێرشه‌كه‌ی 13/11/2015 تۆمه‌تباركراوه".
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، په‌یوه‌ندی به داواكاری گشتی به‌لجیكییه‌وه كراوه، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بكات.
له‌م دواییانه‌دا به‌لجیكا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به گرووپێكی توندڕه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی خسته زیندانه‌وه، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا فاتیمه ئهبركان و مه‌لیكه ئهلعهرود هه‌بوون".
میدیا به‌لجیكییه‌كان ده‌ڵێن" هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له‌نێوان هێرشی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی یه‌هوودییه‌كان و هێرشه‌كانی دیكه‌ی برۆكسل نییه، به‌ڵام مه‌هدی نهمووش له هه‌مان ئه‌و كاته‌ی نه‌جیم ئه‌لعه‌شراوی له‌ناو داعشدا بووه له سووریا، ئه‌ویش له‌ناو داعشدابووه و به "برا" بانگیكردووه".
به‌ڵام له قسه‌كانیاندا ناوی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراویان نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی برفێنرێت.