هه‌ولێر لوتكه‌ی به یانه‌ی نه‌ورۆز چۆل كرد
گۆڕانكارییه‌كی سه‌رتاسه‌ری به ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه كرد
له هه‌فته‌ی یازده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به یانه‌ی نه‌ورۆز چۆل كرد، یانه‌ی زێره‌ڤانیش دیسان هانده‌رانی بێهیوا كرد.
برایه‌تی ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر جارێكی دیكه له یاریگه‌ی برایه‌تی ده‌رگه‌ی به‌خت به‌ڕوویدا كرایه‌وه، كاتێك به‌گۆڵێكی بێ‌وڵام یارییه‌كه برده‌وه و به 15 خاڵ بۆ پێشه‌نگی گرووپی یه‌كه‌م هه‌ڵكشا، تاكه گۆڵی ههولێرییهكانیش ئه‌ستێره‌ی تازه‌ده‌ركه‌وتوو (دانا عوسمان) له خوله‌كی 71 تۆماری كرد.
یانه‌ی برایه‌تی به‌م شكسته نوێیه‌ی ئه‌مڕۆی به 11 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م داكشا.
زێره‌ڤانی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یه‌كسانبوون به گۆڵێك ناونیشانی ئه‌نجامی ئه‌م یارییه بوو، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كه له نیوه‌ی دووه‌م ده‌ستیپێكرد، كاتێك میران كه‌ریم ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و پێشمه‌رگه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵ، ئه‌مه‌ش گۆڵی پێنجه‌می میران بوو له‌م وه‌رزه و پێشه‌نگی گۆڵكارانیشی گرت، به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌برد، كاتێك ئه‌حمه‌د مهئمون ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش گۆڵی دووه‌م ئه‌م یاریزانه بوو له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 14 خاڵ و به جیاوازی خاڵێك له دووری هه‌ولێری پێشه‌نگ بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی، یانه‌ی زێره‌ڤانیش بۆ یه‌كه‌مجار خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشا، كاتێك به جیاوازی گۆڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت.
گازی باكوور ـ نه‌ورۆز
له‌م یارییه‌دا یاریزانانی هه‌ردوولا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامیان تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن له یاریگه هاتنه ده‌ره‌وه و به یه‌كسانی خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بارودۆخی هه‌ردوو یانه‌ی خراپتر كرد.
نه‌ورۆز له قۆناخی دووه‌م تا دێت دڵی هانده‌رانی زیاتر زوویر ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له 3 یاری رابردوو ته‌نیا 2 خاڵی ده‌ستكه‌وتووه.