تره‌مپ بۆ سه‌رۆكی مه‌كسیك: ئه‌گه‌ر تێچووی دیواره‌كه ناده‌ن سه‌ردانه‌كه‌تان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه
ده‌بێت مه‌كسیك 100%ی تێچووه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بڕیاری بنیاتنانی دیواری دابڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیكی ده‌ركردووه و هه‌وڵده‌دات به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بهێنێته‌جێ، كه له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، به ده‌نگده‌رانی دابوو.
دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، ئینریكی پێنا نیتۆ، سه‌رۆكی مه‌كسیك ره‌تیكردووه‌ته‌وه تێچووی بنیانتانی ئه‌و دیواره له ئه‌ستۆبگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له‌و باره‌یه‌وه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مه‌كسیك تێچووی دیواره‌كه له ئه‌ستۆ نه‌گرێت، باشتره به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
شۆن سپایسی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بنیاتنانی ئه‌و دیواره، ته‌نها به‌ڵێنێكی ساده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو كاری له پێشینه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكایه و له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، ده‌بێت مه‌كسیك 100%ی تێچووه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنێته‌وه.